پەیوەندیمان پێوەبکە


ناونیشان : سلێمانی - دەروازەسیتی ١ - خانووی B103 ژمارە


مۆبایل: ٠٧٧٠٥٤٨٠٠٠٩

مۆبایل: ٠٧٥٠٥٤٨٠٠٠٩


پۆستی ئیلیکترۆنی

 info@kingforce.co 






دەربارەی ئێمە



کۆمپانیای کینگ فۆرس بۆ خزمەتگوزاری پاسەوانی سنوردار لە  ساڵی ٢٠١٦ لە هەرێمی کوردستانی عێراق

دامەزراوە، هەموو بەڵگەنامە و ڕێپێدانێکی یاسایی هەیە بۆ کارکردن لە تەواوی هەرێمی کوردستان


ئەگەرچی کۆمپانیاکە وادەردەکەوێت کە تازە بێت، بەڵام دەستەی دامەزرێنەرانی ئەزموونێکی زۆر و لە مێژینەیان هەیە لەبواری خزمەتگوزاری پاسەوانی لە ناوخۆ و دەرەوەی وڵاتدا


ئامانجی کینگ فۆرس جێبەجێکردنی شێوازێکی نوێیە لە پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری پاسەوانیدا، جیاواز لە شێوازە کۆن و چەقبەستووەکان، کینگ فۆرس لە توانایدا هەیە خزمەتگوزاری ئاسایش و پاراستن بۆ سەرجەم کۆمپانیا و بازرگانییە تایبەتەکان وهەموو دام و دەزگا ‌حکومی و ناحکومییەکان و هەموو ڕێکخراوە ناوخۆیی و

نێودەوڵەتیەکان دابین بکات


ئامانجی سەرەکی کۆمپانیا ئەوەیە کە باشترین خزمەتگوزاری پاسەوانی پێشکەش بکات بە کەمترین تێچوو و نرخی گونجاو، لە ماوەی ساڵانی کارکردنماندا هەر بەو شێوەیە کارمان کردووە و ئەوانەی کارمان لەگەڵ کردوون شاهیدی لێهاتووی و ئەزموون و خەمخۆری ئێمەن


 

کینگ فۆرس یەکێک لە باوەڕپێکراوترین کۆمپانیاکانی پاسەوانییە لە ناوچەکەدا کە بە خەمخۆری و لێهاتوویی ستاف و پاسەوانەکانی ناسراوە، لەبەرئەوەش کاتێکی زۆری نەخایاند بۆ ئەوەی سەرنجی چەندەها کۆمپانیا و بازرگانیی بچوک و گەورە بەلای خۆیدا ڕابکێشێت کە دەیانەوێت ئەرکی پاراستنیان بە کەسانێکی شارەزا و بە ئەزموون بسپێرن


ئۆفیسی سەرەکی کۆمپانیای کینگ فۆرس لە شاری سلێمانییە و بەیاسایی توانای کارکردنی لە هەموو ناوچەکانی هەرێمی کوردستاندا هەیە، لە ئێستادا ئەرکی پاسەوانی و پاراستنی چەندین کۆمپانیا و شوێنی بازرگانی لە ئەستۆی ئێمەدایە کە بە زیاتر لە ملیاران دۆلار دەخەملێندرێن






بڕوانامە

کۆمپانیای کینگ فۆرس خاوەنی هەموو مۆڵەت و ڕێگەپێدانێکی یاساییە و دەتوانێت لە تەواوی ناوچەکانی هەرێمی کوردستانی عێراق کاربکات، کینگ فۆرس ڕێگەپێدانی ڕەسمی وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستانی هەیە و مۆڵەتی ڕەسمی ژووری بازرگانی هەیە لە هەردوو پارێزگای هەولێر و سلێمانی


ئەزموون

 

کینگ فۆرس یەکێک لە باوەڕپێکراوترین کۆمپانیاکانی پاسەوانییە لە ناوچەکەدا کە بە خەمخۆری و لێهاتوویی ستاف و پاسەوانەکانی ناسراوە، لەبەرئەوەش کاتێکی زۆری نەخایاند بۆ ئەوەی سەرنجی چەندەها کلاینت بەلای خۆیدا ڕابکێشێت کە دەیانەوێت ئەرکی پاراستنیان بە کەسانێکی شارەزا و بە ئەزموون بسپێرن، لە ئێستادا ئەرکی پاسەوانی و پاراستنی چەندین کۆمپانیا و شوێنی بازرگانی لە ئەستۆی ئێمەدایە کە بە زیاتر لە ملیاران دۆلار دەخەملێندرێن



قەبارەی کۆمپانیا


کۆمپانیای کینگ فۆرس زیاتر لە ٣٥٠ کارمەندی هەیە کە ئەرکی پاراستنی چەندین شوێن و پێگەیان پێ سپێردراوە، کینگ فۆرس مەیدانی ڕاهێنان و مەشقکردنی تایبەت بە خۆی هەیە کە ڕووبەرەکەی ٣٠،٠٠٠ مەتر چوارگۆشەیە لەناو بارەگای فەرماندەیی هێزەکانی ٧٠، کینگ فۆرس ڕاهێنەر و مامۆستای مەشقی تایبەتی ناوخۆی و نێودەوڵەتی هەیە کە ئەزموونی چەندین ساڵیان هەیە لە مەشقپێکردنی پاسەواندا، بەپێی ئەو ئەرکەی کەپێی دەسپێردرێت پاسەوان لە نێوان ١٥ بۆ ٩٠ ڕۆژ ڕاهێنانی پێدەکرێت، لە ماوەی ئەو کاتەدا پاسەوان بە  شێوازێکی دروست فێری چۆنیەتی بەکارهێنانی چەک و دەمانچە و داربەتانە و هەموو پێویستیەکانی پاسەوانی دەکرێت و وانەی مۆڕاڵ و چۆنیەتی هەڵسوکەوت و مامەڵەکردن لەگەڵ ڕووداوەکان دەخوێنێت، لەگەڵ وانەکانی پارێزراوی و فریاگوزاری سەرەتایی و چۆنیەتی مامەڵەکردن لەگەڵ ئاگر و ڕووداوە نەخوازراوەکان، هەروەها هەموو پاسەوانێک بۆ ئەوەی دەستبەکاربێت پێویستە سەرکەوتووبێت لە تاقیکردنەوەکاندا کە بەپێی ستانداردی جیهانی دانراوە

خزمەتگوزاریەکانمان

کۆمپانیای کینگ فۆرس چەندین جۆر خزمەتگوزاری پێشکەش دەکات لە بواری ئاسایش و پاراستن


شوێنە بازرگانیەکان

شوێنی نیشتەجێبوون

سێکتەرەکانی نەوت و گاز

موڵکی تایبەت

پاراستنی نزیک

چاودێری و پاراستن