دەربارەی ئێمە



کۆمپانیای کینگ فۆرس بۆ خزمەتگوزاری پاسەوانی سنوردار لە  ساڵی ٢٠١٦ لە هەرێمی کوردستانی عێراق دامەزراوە، هەموو بەڵگەنامە و ڕێپێدانێکی یاسایی هەیە بۆ

کارکردن لە تەواوی هەرێمی کوردستان


هەرچەندە کۆمپانیاکە وادەردەکەوێت کە تازە بێت، بەڵام دەستەی دامەزرێنەرانی ئەزموونێکی زۆر و لە مێژینەیان هەیە لەبواری خزمەتگوزاری پاسەوانیدا لە ناوخۆ و دەرەوەی وڵاتدا


ئامانجی کینگ فۆرس جێبەجێکردنی شێوازێکی نوێیە لە پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری پاسەوانیدا، جیاواز لە شێوازە کۆن و چەقبەستووەکان، کینگ فۆرس لە توانایدا هەیە خزمەتگوزاری ئاسایش و پاراستن بۆ سەرجەم کۆمپانیا و بازرگانییە تایبەتەکان وهەموو دام و دەزگا ‌حکومی و ناحکومییەکان و هەموو ڕێکخراوە ناوخۆیی و

نێودەوڵەتیەکان دابین بکات


ئامانجی سەرەکی کۆمپانیا ئەوەیە کە باشترین خزمەتگوزاری پاسەوانی پێشکەش بکات بە کەمترین تێچوو و نرخی گونجاو، لە ماوەی ساڵانی کارکردنماندا هەر بەو شێوەیە کارمان کردووە و ئەو کەسانەی کارمان لەگەڵ کردوون شاهیدی لێهاتووی و ئەزموون و خەمخۆری ئێمەن


 

کینگ فۆرس یەکێک لە باوەڕپێکراوترین کۆمپانیاکانی پاسەوانییە لە ناوچەکەدا کە بە خەمخۆری و لێهاتوویی ستاف و پاسەوانەکانی ناسراوە، لەبەرئەوەش کاتێکی زۆری نەخایاند بۆ ئەوەی سەرنجی چەندەها کۆمپانیا و شوێنی بازرگانی گەورە و بچوک بەلای خۆیدا ڕابکێشێت کە دەیانەوێت ئەرکی پاراستنیان بە کەسانێکی شارەزا و بە ئەزموون بسپێرن


ئۆفیسی سەرەکی کۆمپانیای کینگ فۆرس لە شاری سلێمانییە و بەیاسایی توانای کارکردنی لە هەموو ناوچەکانی هەرێمی کوردستاندا هەیە، لە ئێستادا ئەرکی پاسەوانی و پاراستنی چەندان کۆمپانیا و شوێنی بازرگانی لە ئەستۆی ئێمەدایە کە بە زیاتر لە ملیاران دۆلار دەخەملێندرێن






ئەو پێگانەی کۆمپانیای کینگ فۆرس دەیانپارێزێت

بەشێک لە كڕیارەکانمان