ژیرانە بڕیاربدە


بۆ پاراستنت کێ هەڵدەبژێریت؟


ژیانت لەسەری بەندە

ئۆتۆمبێلەکان


ئێمە هەموو جۆرە ئۆتۆمبیلێکی گولەنەبڕ (زرێپۆش) بۆ کڕیارەکانمان دابین دەکەین لەگەڵ تیمی شارەزا و ڕاهێنانپێکراو لەپێناو پاراستن و سەلامەتی ئێوەدا

پاسەوانەکانمان


    ئێمە پاسەوانی لێهاتوو و شارەزا دابین دەکەین بۆ پاراستنی شوێن و پێگەکانتان هەموو جۆرە پاسەوانێکی بێ چەک و چەکدار و باڵاپۆش، تەواوی پاسەوانەکانمان ڕاهێنانی تەواویان پێدراوە بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ هەموو بارودۆخێکی نەخوازراودا بۆ ئەوەی بەباشترین شێوە ئێوە بپارێزن

خزمەتگوزاریەکانمان


کۆمپانیای کینگ فۆرس هەموو خزمەتگوزاریەک دابین دەکات لە بواری ئاسایش و پاسەوانی و پاراستندا بۆ پاراستنی گشت شوێن و جێگا بازرگانیەکانتان و تەواوی دام و دەزگا و ڕێکخراوە  ناوخۆی و نێودەوڵەتیەکان

پێشکەشکردنی چارەسەر


ئێمە باشترین چارەسەرت پێشکەش دەکەین بۆ ڕاگرتنی ئاسایش و ئارامی شوێنەکەت چارەسەرەکان پاسەوانی بێ چەک و چەکدار و بەکارهێنانی تەکنەلۆژیا لەخۆدەگرێت

هەڵسەنگاندنی مەترسیەکان و دانانی پلان


ئێمە مەترسیەکانی سەر پێگە و شوێنەکەت هەڵدەسەنگێنین و پلانی تەواو بۆ دادەنێین بۆ پاراستنت بە باشترین شێوە

هەنگاوەکان


داواکردنی پلان


خەمڵاندن 


چاوپێکەوتن


پاراستنتان ئەرکی ئێمەیە

دەربارەی ئێمە


کۆمپانیای کینگ فۆرس بۆ خزمەتگوزاری پاسەوانی سنوردار لە  ساڵی ٢٠١٦ لە هەرێمی کوردستانی عێراق دامەزراوە، هەموو بەڵگەنامە و ڕێپێدانێکی یاسایی هەیە بۆ کارکردن لە تەواوی هەرێمی کوردستان



کینگ فۆرس یەکێک لە باوەڕپێکراوترین کۆمپانیاکانی پاسەوانییە لە ناوچەکەدا کە بە خەمخۆری و شارەزایی ستافەکەی ناسراوە، لەبەرئەوەش کاتێکی زۆری نەخایاند بۆ ئەوەی سەرنجی چەندەها کلاینت بەلای خۆیدا ڕابکێشێت کە دەیانەوێت ئەرکی پاراستنیان بە کەسانێکی شارەزا و بە ئەزموون بسپێرن، لە ئێستادا ئەرکی پاسەوانی و پاراستنی چەندان کۆمپانیا و شوێنی بازرگانی لە ئەستۆی ئێمەدایە کە بە زیاتر لە ملیاران دۆلار دەخەملێندرێن